عەلی حەمە ساڵح: هەموو بەڵگەکان لەسەر چەمچەماڵ دەخەینەڕوو
وێستگه‌نیوز –
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی وەڵامی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی دایەوە و دەڵێت، "دۆسیەى چەمچەماڵ داناخرێ و هەموو بەڵگەکان دەخرێتەڕوو".
عەلی حەمە ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی لە ئەكاونتی خۆی لە فەیس بووك نوسیوێتی، "یەکێتی، لەبری ئەوەی بە بڕێکی کەمی پارەی گەندەڵی و قاچاخچێتی و کۆندێن سەیت و غازی چەمچەماڵ و ئەو سەرانەی لە بازگەی چەمچەماڵ وەریدەگرن؛ بچن قەرەبووی خەڵکی چەمچەماڵ بکەنەوە، هاتووە پەلاری ئێمە دەدات".
وتيشى، "ئێمە ئەوەی هەمانبوو بەخشیمان، ئێوەش بڕۆن لە(1..٪) لە هەزاردا یەکی ئەو پارەيه ببخەشن کە بە گەندەڵی و قاچاخی و سەرانە و زەوی سلێمانی کۆتانکردوەتەوە و 10 ساڵە پرۆژەیەکتان لەم شارەدا نەکردوە و سەدان ملیۆن دۆلاریشتان بە و غاز‌و کارەبا و هتد کۆکردوەتەوە".
بەوتەی عەلی حەمە ساڵح، "بەبەڵگەش دۆسیەکە دەخەینەڕوو کە چۆن بۆ تەماح و پارە و کۆمپانیا رێڕەوی ئاوەکە گیراوە و خەڵک کراوەتە قوربانی".
دوای ئەوەی عەلی حەمە ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی سەردانی لێقەوماوانی چەمچەماڵی كرد و رایگەیاند، "یەكێتی هیچی بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ نەكردووە لەقسەكردن زیاتر"، بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ڵامی بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، "كه قسه‌كانت له چه‌مچه‌ماڵ چه‌واشه‌كار و بێ ناوه‌ڕۆك و بێ كردارن"، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێوه و هاوئاوازه‌كانتان ئیراده و نیه‌تی یارمه‌تیدانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار و خه‌ڵكی لێقه‌وماوتان نییه، هیچ نه‌بێ هه‌وڵی دووبه‌ره‌كی نه‌ده‌ن و وازبێنن".
PM:06:10:12/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت