وێستگه‌نیوز ناوی هه‌ردوو ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوز –
هێزه ئه‌منییه‌كان دوو كه‌سیان به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له دوو كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایش له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركرد، وێستگه‌ش ناوه‌كانیان ئاشكرا ده‌كات.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كاتی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی رێكخراوی مرۆیی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان له نزیك مزگه‌وتی سالار فه‌قێ له چه‌مچه‌ماڵ له‌نێو خه‌ڵكه‌كه‌وه ته‌قه كرا و دوو كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایش كه له كاتی ئه‌ركدا بوون، برینداربوون.
دواتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دوو كه‌س ده‌ستگیركران كه له كامێراكانی چاودێرییه‌وه ده‌ركه‌وتوون، له‌نێو هاوڵاتیانه‌وه كه بۆ وه‌رگرتنی هاوكاری وه‌ستاون، ته‌قه له دوو كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایش ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتوون، ئه‌و دوو ته‌قه‌كه‌ره هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به هاوڵاتیانی زیانلێكه‌وتووه‌وه نه‌بووه و بۆ دروستكردنی پشێوی و ئاژاوه چوونه‌ته ناو هاوڵاتیانه‌وه و سه‌ر به هێزه‌كه‌ی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك-ن.
وێستگه زانیویه‌تی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ته‌قه‌یان كردووه ناویان "رۆكان سابیر محه‌مه‌د فه‌تاح و به‌رهه‌م محه‌مه‌د فه‌تاح"ه.
PM:02:59:12/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 2468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت