چه‌مچه‌ماڵ... دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له كارمه‌نده‌كانی ئاسایش ده‌ستگیر كران
وێستگه نیوز –
له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له دوو كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایش له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركران و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتوون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، دوو كه‌س به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له دوو كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایش له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركران.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتووه، ئه‌و دوو كه‌سه له كامێراكانی چاودێرییه‌وه ده‌ركه‌وتوون كه له‌نێو هاوڵاتیانه‌وه ته‌قه له هێزه‌كانی ئاسایش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك ئه‌و دوو ته‌قه‌كه‌ره هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به هاوڵاتیانی زیانلێكه‌وتووه‌وه نییه و بۆ دروستكردنی پشێوی و ئاژاوه چوونه‌ته ناو هاوڵاتیانه‌وه، سه‌ر به هێزه‌كه‌ی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك-یشن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كاتی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی رێكخراوی مرۆیی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان له نزیك مزگه‌وتی سالار فه‌قێ له چه‌مچه‌ماڵ له‌نێو خه‌ڵكه‌كه‌دا بارگرژی و ده‌نگه‌ده‌نگ دروست بوو. له‌وكاته‌دا هێزه‌كانی ئاسایش چوونه‌ته پێشه‌وه تا ئارامی دۆخه‌كه بپارێزن و رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی گرژییه‌كه په‌ره‌بسێنێت، به‌ڵام له‌نێو هاوڵاتیانه‌وه ته‌قه كرا و دوو كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایش كه له كاتی ئه‌ركدا بوون، برینداربوون.
ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی ئاسایش كه برینداربوون یه‌كێكیان ناو ئاكۆ سابیر حه‌مه‌ڕه‌زایه كه له‌دایكبووی ساڵی 1983یه و فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی سلێمانی كراوه.
كارمه‌نده‌ی تریش ناوی سامان سه‌عیده و له‌دایكبووی ساڵی 1991ه و خه‌ڵكی كه‌ركوكه و فیشه‌ك به‌رقاچی كه‌وتووه.
PM:02:34:12/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت