وێستگه زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی ئاسایش بڵاوده‌كاته‌وه كه ئه‌مڕۆ له چه‌مچه‌ماڵ بریندار بوون
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ له كاتی دابه‌شكردنی هاوكارییه داراییه‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتیانی چه‌مچه‌ماڵدا ته‌قه‌كرا و ده‌ره‌نجام دوو كارمه‌ندی ئاسایش برینداربوون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی دوو رێكخراوی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان له نزیك مزگه‌وتی سالار فه‌قێ له چه‌مچه‌ماڵ له‌نێو خه‌ڵكه‌كه‌دا بارگرژی و ده‌نگه‌ده‌نگ دروست بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێستگه له‌وكاته هێزه‌كانی ئاسایش چوونه‌ته پێشه‌وه تا ئارامی دۆخه‌كه بپارێزن و ڕێگری بكه‌ن له‌وه‌ی گرژییه‌كه په‌ره‌بسێنێت، له‌نێو هاوڵاتیانه‌وه ته‌قه كراوه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌تووه، به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه دوو كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایش كه له كاتی ئه‌ركدا بوون، برینداربوون.
ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی ئاسایش كه برینداربوون یه‌كێكیان ناو ئاكۆ سابیر حه‌مه‌ڕه‌زایه كه له‌دایكبووی ساڵی 1983یه و فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی سلێمانی كراوه.
كارمه‌نده‌ی تریش ناوی سامان سه‌عیده و له‌دایكبووی ساڵی 1991ه و خه‌ڵكی كه‌ركوكه و فیشه‌ك به‌رقاچی كه‌وتووه.
تا ئێستاش هیچ كه‌سه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌ستگیر نه‌كراوه و هێزه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و باره‌وه ده‌ست پێكردووه.
PM:01:50:12/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت