د. به‌رهه‌م ساڵح پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی وه‌رگرت
وێستگه‌نیوز -
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق، پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵای رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی وه‌رگرت كه دوه‌م پۆستی باڵای ناو رێكخراوه‌كه‌یه و به پێگه‌یه‌كی گه‌وره و گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت.
محه‌مه‌د هه‌ورامی راوێژكاری د. به‌رهه‌م ساڵح وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه رایگه‌یاند كه "ئه‌م پۆسته دوه‌م پۆستی باڵای ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه. پێگه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره و گرنگه، هه‌مو كاروبارێكی په‌نابه‌ران له‌هه‌مو جیهان ده‌چێته ژێر ده‌سته‌ی كۆمسیاران".
محه‌مه‌د هه‌ورامی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی گرنگه د. به‌رهه‌م ده‌بێته دووه‌م كه‌س كه تا ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توانیویانە ئه‌م پۆسته وه‌ربگرن".
وتیشی، "پێشتر خودی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سه‌رۆكی ئێستای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی وه‌رگرتووه و پاشان كراوه‌ته سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه".
راوێژكاره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌وه‌شكرد كه "12 كه‌سیش سیڤیان پێشكه‌ش كردبوو تاوه‌كو پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیاران وه‌ربگرن، لیژنه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌میان ئه‌نجامدا، خودی سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له لیژنه‌كه‌دابوو، به‌پێی چاوپێكه‌وتن و سیڤیه‌كان د. به‌رهه‌م ساڵح به‌سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵا هه‌ڵبژێردرا".
راشیگه‌یاند كه "بڕیاره كانوونی دووه‌می 2026 د. به‌رهه‌م ساڵح به‌فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست به‌كارببێت".
AM:09:37:12/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت