وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم: په‌ڵه‌ی داوه
وێستگه نیوز –
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌ڵه‌ی داوه و جووتیاران ده‌توانن به‌بێ خه‌م به‌رهه‌مه‌كانیان بچێنن.
هیوا عه‌لی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا وتی: "به‌هۆی دوایین شه‌پۆلی بارانبارینه‌وه له هه‌موو ناوچه‌كان په‌ڵه‌ی داوه و هیچ شوێنێكی هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه كه په‌ڵه‌ی نه‌دابێت".
وتیشی: "هه‌ندێك ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، ده‌شتی هه‌ولێر و به‌شێك له سلێمانی په‌ڵه‌یان نه‌دابوو، به‌ڵام له شه‌پۆلی ئه‌م دواییه له‌و ناوچانه‌ش په‌ڵه‌ی داوه".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ راشیگه‌یاند كه "مه‌ترسیی دواكه‌وتنی چاندن له هیچ شوێنێك نه‌ماوه و به‌راورد به ساڵی رابردوو، بارودۆخی دانه‌وێڵه و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان باشتر ده‌بێت".
PM:06:51:11/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت