لیژنه‌ی تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
وێستگه‌نیوز –
بڕیاره له سبه‌ینێوه لیژنه‌ی تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستبه‌كار بێت و تا كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 ره‌مك ره‌مه‌زان قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ به نووسراوی ژماره 4422 و به‌فه‌رمانی نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی دا به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه به‌هۆی لافاوی رۆژی 2025/12/9 زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی هاتووچۆی چه‌مچه‌ماڵ، لیژنه‌كه له سبه‌ینی رۆژی هه‌ینی كاتژمێر ( 9 ) سه‌ر له‌به‌یانی تاكو كۆتایی هه‌فته له هاتوچۆی چه‌مچه‌ماڵ داده‌نیشن بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێله زیانلێكه‌وتووه‌كان.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر لافاوێكی گه‌وره قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و چوار ده‌وری گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 12ی تر برینداربوون، زیانێكی ماددی زۆریش به خانوو و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان و فه‌رمانگه حكومییه‌كان گه‌یشت.
PM:06:37:11/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت