عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: قایمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ده‌ینه دادگا
وێستگه‌نیوز -
*ئه‌وه‌ی دوو رۆژه له میدیاكانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌وترێت و به‌ڵێن ده‌درێت، ده‌ركه‌وت جگه له دروشم هیچی تر نییه و به‌شێكی ماڵه‌كان ته‌نها قوڕاون.
*پارتی و یه‌كێتی ساڵه‌های ساڵه ملیاره‌ها دۆلاری ئه‌م خه‌ڵكه‌یان دزیوه كه‌چی ئاماده‌نین هه‌ر ماڵێك 10 هه‌زار دۆلاری بده‌نێ كه 10 ملیۆن دۆلار ده‌كات.
*10 ملیۆن دۆلار پاره‌ی فرۆشتنی 10 رۆژ كاره‌بایه له چه‌مچه‌ماڵه‌وه به شاره‌كانی عێراق.
*ته‌نها 20 رۆژ ئه‌و سه‌رانه‌یه‌ی حزب له بان مه‌قان وه‌ریده‌گرێت ته‌رخان بكات، ئه‌م دۆخه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
- هه‌موو ئه‌وانه‌ی هۆكار ئه‌م لافاوه‌ن ده‌ده‌ینه دادگا له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه قایمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ.
*پێنج شوێن هه‌ن كه رێڕه‌وی ئاو بوون كراون به باره‌گای سه‌ربازی یان فرۆشراوه یاخود دراوه به كرێ.
*ئه‌مانه مناڵیان هه‌یه 10 ملیار دۆلاری پێیه، له هه‌زاردا یه‌كی ته‌رخان بكات هه‌ر ماڵێك كه ئاوی تێچووه، 10 هه‌زار دۆلاری به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و به‌ڵێنانه‌شی داویانه به پاره‌ی كاره‌با و ئاو و باجی سنووری سلێمانی و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و راپه‌ڕین ده‌یكه‌ن و ده‌ستناكه‌ن به گیرفانیاندا.
*ئاماده‌نین داهاتی هه‌فته‌یه‌كی قاچاخی بده‌نه ئه‌م خه‌ڵكه.
- لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی خاوه‌نی ملیاره‌ها دۆلاریان هه‌یه ده‌ستناكه‌ن به گیرفانیانا، ده‌یانه‌وێت خێرخواز هاوكاری چه‌مچه‌ماڵ بكات.
PM:06:07:11/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت