قوباد تاڵه‌بانی: كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێت
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه یه‌كێتی ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی راسته‌قینه، ده‌شڵێت: "له به‌غدا حكومه‌تێك پێكبێت كه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكات".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆ بیزڵی، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێم كۆبووه‌وه و پێكه‌وه چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولایان تاووتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ئیداره‌ی گه‌رمیان كرا. كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا هاوخه‌می خۆی بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیان و زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه ده‌ربڕی. جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و هه‌نگاوی پێویستیش ده‌گرنه‌به‌ر بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوی هاوشێوه له داهاتوودا.
له ته‌وه‌رێكیتری كۆبووه‌نه‌وه‌كه وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، باس له پیكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم كرا. له‌مباره‌یه‌ه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختیكرده‌وه كه "یه‌كێتی ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی هاوبه‌شیی راسته‌قینه كه به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو كوردستان بكات".
سه‌باره‌ت به پیكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراقیش، قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به سه‌ردانه‌كه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ری وه‌فدی باڵای یه‌كێتی كرد بۆ به‌غدا و رایگه‌یاند "له سه‌ردانه‌كه‌دا دید و به‌رنامه‌ی یه‌كێتیمان بۆ لایه‌نه عێراقییه‌كان روون كردوه‌ته‌وه و جه‌ختمان كردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێویستیی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كه بتوانێت كێشه‌كانی عێراق و له‌ناویشیاندا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به لێكتێگه‌یشتن و به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات".
PM:04:24:11/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت