کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان هەور دەبێت و کاریگەری شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت لەسەرجەم ناوچەکەمان، لەسنووری پارێزگای هەولیر و دهۆک بارانی مامناوەند دەبێت و دابارین بەشێوەی لێزمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت، لەکاتی لێزمە باران ئەگەری هەورە تریشقە هەیە، هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین بارانی بە لێزمە و بەخوڕ دەبارێت لە زۆربەی کاتەکان، لەگەڵ هەورەتریشقە و زیادبوونی خێرای با لە هەندێک کات بە هۆی بارانی بە لێزمە پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە بەدرێژایی ڕۆژی سێشەممە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوەو لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان ئەگەری بەفربارین هەیە، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی چوارشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2025، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و هەندێک کات نیمچە هەور دەبێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک هەندێک کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت، هەروەها لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە و لە کاتەکانی بەرەبەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین هەندێک کات لێزمە باران دەبێت تا کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سەر ئەم ناوچانە دەمێنێتەوە، پاشان کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ لەسەرجەم ناوچەکەمان لاواز دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 13پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
AM:11:43:09/12/2025
ئهم بابهته 708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت