له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان سبه‌ی كرایه پشوو
وێستگه‌نیوز -
ئیداره‌ی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، شه‌پۆلێكی توندی بارانبارین روو له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "به له‌به‌رچاوگرتنی پێشبینیه‌كان و له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هه‌موو لایه‌ك، ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاریدا، سبه‌ینێ سێشه‌ممه رێكه‌وتی (٢٠٢٥/١٢/٩) له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌وه، بكرێت به پشوو".
ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاندووه كه پشووه‌كه له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان ناگرێته‌وه و له ئه‌ركدا ده‌بن.
PM:10:06:08/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت