مەزڵوم عەبدی: پابەندین بە رێكەوتنی 10ی ئازار لەگەڵ حكومەتی سوریا


وێستگه‌نیوز –

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دووپاتیدەكاتەوە، كە پابەندن بە رێكەوتنی 10ی ئازار كە لەگەڵ حكومەتی سوریادا ئەنجامیان داوە.


مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە نوسینێكدا لە سەكۆی ئێكس بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر روخانی رژێمی بەشار ئەسەد رایگەیاند، "هێزەكانمان پابەندن بە رێكەوتنی 10ی ئازارەوە چونكە بنەمایەكە بۆ دروستكردنی دەوڵەتێكی سورياى دیموكراتى نا ناوەندی، كه خاوەنی ئازادی و دادپەروەری و یەكسانی بێت.

باسی لەوەشكرد، "قۆناغی ئێستا بەرپرسیارێتییەكی هاوبەش بەسەر هەموواندا دەسەپێنێت بەحۆرێك كە بەرژەوەندی سورییەكان لەسەروی هەموو شتێكەوە بێت".




PM:05:46:08/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو