قوباد تاڵه‌بانی: ئاماده‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی راسته‌قینه
وێستگه‌نیوز –
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئاماده‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی راسته‌قینه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له دانێل كرێبه‌ر، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و پێكه‌وه تاوتوێی دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و بابه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كرا.
له‌مباره‌یه‌وه قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه كه "ئاماده‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی راسته‌قینه كه به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو هاوڵاتییان و هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان بكات".
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیش، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا عێراق پێویستی به حكومه‌تێكی به‌هێز و كارا هه‌یه كه بتوانێت له‌لایه‌كه‌وه سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق بپارێزێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تی بنێت بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووریی عێراق.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاند كه ده‌بێت ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌ردوو حكومه‌تی داهاتووی عێراق و هه‌رێم چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی نێوانیان بێت.
PM:09:32:06/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت