نێچيرڤان بارزانى: هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاشتى له توركيا دووپات دەكەینەوە
وێستگەنیوز-
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئاشتى له توركيا دووپات كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يامێكدا بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتيی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی كه ده‌م پارتى رێكيخستووه و له ئيستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، رایگەیاند، "توندوتیژی و ململانێ، جگە لە وێرانکاری و دواکەوتن، هیچ ئەنجامێکی دیکەی بۆ گەلان نەبووە".
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی لەلایەن دڵشاد شەهاب، نوێنه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خوێندرايه‌وه و تیاییدا هاتووە، "دیدگای ئێمە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئاشتی، دیدگایەکی نەگۆڕ و ستراتیژییە، بڕوامان وایە کە ئاشتی تەنها بێدەنگبوونی چەک نییە، بەڵکوو پرۆسەیەکە بۆ بنیاتنانی متمانە، قبووڵکردنی یەکتری و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەنێوان جیاوازییەکاندا".
بەپێی پەیامەكە، "توندوتیژی و ململانێ، جگە لە وێرانکاری و دواکەوتن، هیچ ئەنجامێکی دیکەی بۆ گەلان نەبووە، بەڵام هەر کاتێک دەرگای گفتوگۆ کراوەتەوە، هەر کاتێک ئیرادەی سیاسی بۆ ئاشتی هەبووە، دەرفەتی گەورە بۆ گەشەسەندن و سەقامگیری هاتووەتە ئاراوە".
وتيشى، "تورکیا وڵاتێکی گرنگ و دراوسێیەکی ستراتیژیمانه، سەقامگیری و پێشکەوتنی تورکیا، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکە هەیە و تورکیا لە ئاشتیدا بەهێزترە و دەتوانێت رۆڵێکی گەورەتر لە ناوچەکەدا بگێڕێت".
دووپاتیشیكردەوە، "ساڵانی رابردوو، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیمان له ئاشتى کرد، ئه‌و قۆناغه سه‌لماندی كه گفتوگۆ دەتوانێت دەسکەوتی گەورە بۆ هەموو لایەک بەدەست بهێنێت. ئەمڕۆش، هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ سه‌رخستنى ئاشتى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه و هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکەدا".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەستخۆشی ئاڕاستەی ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سەرۆكی توركیا كرد بۆ رۆڵی گرنگ و دیدگای ئازایانەی له كرانه‌وه به‌ڕووى ئاشتيدا.
دەشڵێت، "بەهەمان شێوە ده‌ستخۆشى له ئۆجالان و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى و هه‌موو ئه‌و كه‌سايه‌تى و لايه‌نانه ده‌كه‌ين كه په‌رۆشى ئاشتين و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژيان سه‌ركه‌ون، هه‌موو ئه‌وانه‌ى درک بەوە دەکه‌ن كه داهاتوو تەنها لەسەر بنەمای ئاشتی و سەقامگیری بنیات دەنرێت".
PM:05:16:06/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت