بافڵ تاڵەبانی: ئێمە ئەزموونمان کردووە و دەزانین شەڕ و پێکدادان براوەی نییە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 6ی کانونی یەکەمی 2025، دارا خەیلانی، نوێنەری بافڵ تاڵەبانی پەیامی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئیستانبوڵ خوێندەوە.


لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانیدا هاتووە، "ئێمە ئەزموونمان کردووە و دەزانین شەڕ و پێکدادان براوەی نییە، کاتێک کە ئەمڕۆ کۆدەبینەوە بۆ تاوتوێکردنی گرنگیی و بایەخی ئاشتیی و سەقامگیریی، کە دەبنە بناغەی ژیانی شەرەفمەندانە و خۆشگوزەران، ناوچەکەمان لە دووڕیانێکدایە کە دینامیکە جیۆسیاسییەکان لە ناوچەکە و جیهان خەریکە پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە".

ئاماژەبەوەشکراوە، "ئەو بڕیارانەی لە ئێستادا دەیاندەین، ئێستامان دیارییدەکات و شێوە دەداتە دەرفەتەکان و ئازادییەکانی نەوەکانی داهاتوو نەک تەنیا بۆ کورد بەڵکو بۆ سەرجەم پێکهاتە ئەتنی و ئاینییەکان".

لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی هاتووە، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1975، باوەڕی پتەو و نەگۆڕی بەوە هەبووە کە توندوتیژیی دابەشبوونەکان قووڵدەکاتەوە و چارەسەر تەنیا لەڕێگەی دیالۆگی سیاسییەوە بەدەستدێت".

وتوشیەتی، "ئەم بنەمایە پێناسەی رێبەرایەتی مام جەلال دەکات، ئەو کە ئازایەتی و ڕوونی لە ئامانج و پابەندیی بە ئاشتی، ساتی ناڕوون و نادیاری هەستیاری بۆ دەرفەتی ئاشتەوایی گۆڕی".


PM:03:19:06/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو