کەشناسیی هەرێم: لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکات
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە 6ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت ، ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى یەکشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
AM:11:54:06/12/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت