نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتە خاکی ئەمریکا
وێستگەنیوز-
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی مێهر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە هێلی بۆری عێراق - تورکیا جگە لە دابینی نەوتی پێداویستی پاڵاوگەکانی ئەمریکا بە نرخی رکابەری، نیشانەیەکە بۆ تۆکمە بوونەوەی سیاسەتەکانی واشنتۆن لە بەرامبەر هاوبەش و ڕکابەرەکان لە ناوچەکەیە.
ئاژانسی هەواڵی مێهر لە راپۆرتێکدا بڵاوکردەوە، دوو مانگ دوایکردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق- تورکیا، لە 24ی تشرینی دووەمی 2025، نەوتهەڵگرێک کە نەوتی خاوی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستان کە لە بەندەری جەیهانەوە هاتبوو، لە ترمیناڵی نەوتی لوئیزیانا لە ئەمریکا وەستا.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەگەرچی هاوردەی نەوتی ئەمریکا زیاتر بە پێی بازرگانی تایبەت و نرخ دانان ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەو وەجبە بەبێ راگرتنی سێ رەهەندی کە لە سیپتەمبەر بە ناوبژیوانی ئەمریکا لە نێوان بەغدا، هەولێر و کۆمپانیا نەوتییەکان لە باکووری عێراق هاتە دی، ئەو رووداوە کۆتایی هێنا بە راگرتنی هەناردەی نەوت.
ئەمریکا لە دەیەکانی رابردوو رۆڵی گرنگی هەبووە لە پێکهاتەی وزەی عێراق لە دەستەبەر کردنی دیاری کردنی مووچەکی بەڕێوەبەرایەتی هاوبەشی نەوتی نوێ بۆ کوردەکان لە دەستووری 2005ەوە بگرە تا پاڵپشتی هاوکات لە چالاکی کۆمپانیاکانی ئەمریکی لە باشوور و باکووری عێراق، ناوبژیوانی لە ڕێککەوتنە پێشووەکانی بەغدا- هەولێر سەبارەت بە داهاتی نەوتی و هاندانی تورکیا، عێراق و هەرێم بۆ دەستخستنی رێککەوتنی ئەم دواییە سەبارەت بە ئەو هێڵە بۆریە رۆڵی گێڕاوە، ئەو ڕۆڵگێڕانە ئەمڕۆش، چ بۆ سەقامگیری یەکێک لە وەبەرهێنەرە سەرەکییە نەوتیەکانی جیهان و چ بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە بەدوای گەشەی پڕۆژەکانی خۆی لە باکوور و یان گەڕانەوە بۆ چالاکیەکان لە باشوورین، گرینگە کە نمونەش گرێبەستی ئەم دواییەی ئەکسۆن موبیلە.
بۆچی پاڵاوگەکانی ئەمریکا بەدوای نەوتی هەرێمن؟
بە گوێرەی داتاکانی کۆمپانیای هەواڵگری بازاڕیKpler، نەوتهەڵگری "سی ویز برازوس" لە کۆتاییەکانی ئۆکتۆبەر نزیک بە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانی لە بەندەری جیهان بار کردووە و پاشان بەرەو لوئیزیانا بەڕێ کەوتووە، بە پێی پشت راست کردنەوەی "Kpler و TankerTrackers"، چاوەڕوانی دەکرێت نەوتهەڵگری زیاتر لە داهاتوویەکی نزیک بەرەو ئەمریکا بکەونە رێ.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی ئەو هەناردە، پێداویستی پاڵاوگەکانی ئەمریکا بە نەوتی خاوی مامناوەند و ترشە، جۆرێک نەوت کە لە ناوخۆی ئەمریکا کە بەپێی پێویست بەرهەم نایەت یان بە نرخی گونجاو ناگوازرێتەوە، ئەمریکا لە حاڵێکدا کە نەوتی سووکی شیرین هەناردە دەکات، بۆ دابینی پێداویستی پاڵاوگەکانی خۆی هێشتا هاوردەکاری نەوتی مامناوەند، قورس و ترش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکای لاتینە.
کۆمپانیا هەناردەییەکانی نەوتی هەرێم بۆ ڕاکێشانی کڕیاران، دوای کردنەوەی هێڵی بۆریم، داشکانی بەرچاویان کردووە و هەناردە کردنیان خێرا کردووەتەوە، یەکەم وەجبەکان زیاتر بەرەو پاڵاوگەکانی ئەوروپا و مەدیتەرانە بوون، واتا کڕیارە نەریتیەکانی نەوتی باکووری عێراق پێش داخستنی هێڵی بۆری لە مارسی 2023.
لە ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە لە نەوتی هەناردەیی وەکو نەوتی کەرکوک یا دەکرێت، لە حاڵێکدا کە بە پێی راپۆرتی Iraq Oil Report ، هیچ نەوتێک لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بەرەو جیهان هەناردە نەکراوە و هەموو نەوتەکانی ئێستای هەناردەیی لە کێڵگەکانی هەرێمەوە دابین دەکرێت.
پێش داخستنی 2023، هێڵی بۆری عێراق بۆ تورکیا، ئەو هێڵە بۆریە ڕۆژانە 400 بۆ 450 هەزار بەرمیل نەوتی دەگواستەوە کە 350 هەتا 375 هەزار بەرمیلی هی هەرێم و 75 هەتا 100 هەزار بەرمیلی نەوتی حکومەتی فیدراڵ بوو. هەناردەکردنەوەی ئێستا هێشتا نەگەییشتووەتە ئەو ئاستە.
ڕێککەوتنی کاتی لەسەر کردنەوەی ئەو هێڵە بۆری نەوتی عێراق بۆ تورکیا بۆ دانوستانی بەربڵاوتری بەغدا و هەولێر لەسەر وەبەرهێنان و هەناردەی نەوتی باکوور، هەروەها چارەسەری زیاتر لە یەک ملیار دۆلار قەرزی هەرێم بە کۆمپانیا نەوتییەکانی خۆش کردووە. بە پێی ڕێککەوتنی سیپتەمبەر، کۆمپانیایەکی راوێژکاری رۆژئاوایی راسپاردەی لێکدانەوەی دۆخی پێدانەکانی پارەیە و ئەو رێککەوتنە دوای 31ی دیسەمبەر ئەبێ بە شێوەی مانگانە نوێ بکرێتەوە.
AM:11:45:06/12/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت