میهری ئێرانی سێ سیناریۆ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
"نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌قۆناغێكی هه‌ستیاردایه"
وێستگه‌نیوز- ئاژانسی میهری ئێرانی
نێوانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی هه‌ستیاردایه
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرز بوونەوەی ئاستی ئاڵۆزیەکان لە نێوان پارتی و یەکێتی دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕەوتی پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی بردووەتە نێو قۆناغێکی هەستیار وهەر دوو پارتەکە یەکتر بە زیادەخوازی و لەمپەر دروست کردن تاوانبار دەکەن و دانوستانەکان لە ئەو بارەوە گەییشتووەتە بنبەست.
سێ سیناریۆی بەردەم پێکهێنانی کابینەی
هەرێم وه‌ك لهڕاپۆرتهكهی میهردایه
1. ڕێککەوتنی گشتی بەغدا-هەولێر بە ناوبژیوانی ئەمریکا
به‌پێی راپۆرته‌كه ئەم سیناریۆیە زیاترین ئەگەری هەیە بێتە دی کە دوو پارتەکە لەوانەیە سەرجەم پۆستەکانی هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی پاکێجێکی سیاسی دابەش بکەن. لە ئەم حاڵەتەدا، دەستێوەردان و ناوبژیوانی ئەمریکا ڕۆڵی دیاریکەری دەبێت. ئەو سیناریۆیە دەتوانێت ڕێگا بۆ ڕێککەوتنێکی سەقامگیر لە نێوان دوو حزبەکە بکاتەوە.
2. پێکهێنانی کابینە لەلایەن پارتی دیمۆکراتەوە بە بێ بەشداری یەکێتی
به‌پێی راپۆرته‌كه "ئەگەر دانوستان شکست بهێنێت، پارتی لەوانەیە بژاردەی پێکهێنانی کابینە تاک لایەنە چالاک بکاتەوە. ئەو حزبە دەتوانێت بە ڕاکێشانی 9 نوێنەری دیکە، بگاتە زۆرینەی 51 کورسی و بە بێ بەشداری یەکێتی حکومەت پێک بهێنێت. لە ئەو دۆخەدا، پۆستە لەبەرچاو گیراوەکان بۆ یەکێتی بەتاڵ دەمێنێتەوە هەتا ئەو کاتەی کە لەوانەیە لە کۆتاییدا، وەکوو ساڵی 2019، لە ژێر گوشاری سیاسی و ئیداری ناچار بێت قبووڵیان بکات".
3.بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت : سیناریۆی سێهەم، واتا بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێم، لاوازتر لە دوو بژاردەکەی دیکەیە. هەرچەندە پارتی پێی وایە کە دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق، هاوکێشەی سیاسی ناوخۆی هەرێم لە قازانجی ئەو حزبە گۆڕدراوە و دەتوانێت لە ڕێگای هەڵبژاردنی نوێیەوە مەودای خۆی لەگەڵ یەکێتی بەرز بکاتەوە، بەڵام جێبەجێ کردنی ئەو سیناریۆیە دژوار
PM:02:36:05/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت