ده‌وڵه‌تی یاسا: سودانی خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی نابینێت به‌خۆیه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بیژی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مرۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه شیاع سودانی خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران نابینێت به‌خۆیه‌وه هه‌روه‌ها ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه به‌هه‌ڵه حزبوڵا و حوسییه‌كان خرابێتنه نێو لیستی تیرۆر و ده‌شڵێت، سودانی له هه‌مو گروپه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له واتسئه‌پ دورخراوه‌ته‌وه.
عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، به كه‌ناڵی عه‌هدی وتوه، : به‌هه‌ڵه حزبوڵا و حوسییه‌كان نه‌خراونه‌ته‌وه ناوی لیستی تیرۆر.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه نوسینگه‌ی سودانی دوێنێ رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره بۆ پۆلێنكردنی حزبوڵا و حوسییه‌كان به‌هه‌ڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و داوای كرد لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا بكرێت بۆ ده‌ستنیشانی ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌مبون و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
به‌ڵام دواتر سودانی لەبارەی بڕیارەکەی دژی حیزبوڵڵا و حوسییەکان، داوا دەکات لێکۆڵینەوەی خێرا بکرێت و لایەنی کەمتەرخەم سزابدرێت.
عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لیژنه‌ی بلۆككردنی پاره‌ی تیرۆریستان وه‌زاره‌تی جیاجیای تێدان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، سودانی له هه‌مو گروپه‌كانی واتسئه‌پی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دورخراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، یارییه‌كه كۆتایی هات و خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تی نابینێت. ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه سودانی خولی دوه‌می سه‌رۆك وه‌زیران نابینێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه له ژمارە 4848ی رۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی عێراقی لەلایەن وەزارەتی دادی عێراق بڵاوکرایەوە، پاڵپشت بە بڕیارەکانی لیژنەی سڕ کردنی سامانی تیرۆریستان لە نووسینگەی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، هەریەک لە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای حوسییەکان لە یەمەن و حزبوڵڵای لوبنان، خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.
رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەم نوێکردنەوەیە لە چوارچێوەی دیاریکردنی ئەو قەوارە و کەسانەدایە، کە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و وشککردنی سەرچاوە داراییەکانیان دەیانگرێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا، ناوی ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام گۆڕدراوە بۆ ئەحمەد حسێن شەرع.
PM:01:35:05/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت