لیژنه‌ی ئه‌منی هه‌ولێر وه‌ڵامێكی توندی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز-
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاری هه‌ولێر كه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وه‌ڵامێكی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌داته‌وه و پێیان ده‌ڵێن : ئێوە بەبێ گەڕانەوە بۆ دام و دەزگا فەرمییەکان و وەرگرتنی مۆلەتی پێشوەخت هەلکوتانە سەر هوتێل و کوشتنی خەلک و گرتنی سەرکردە سیاسیەکان و لێدانی هاوڵاتیانتان کردووەتە نەریت".
دوێنێ مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌زگای حزبی له‌جیاتی دامه‌زراوه‌كان، بڕیار له‌سه‌ر تاوانباركردن ده‌ده‌ن، ده‌شڵێت: "كه‌یسی نێچیروان هه‌ركی حزبییه، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حزبی ده‌ستڕۆیشتووی هه‌ولێر ده‌یبینین".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی 11ی 2025 له ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌ڵامی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێـی دایه‌وه‌و بڵاوی كردوه كه مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە شێوەیەکی زۆر هەڕەمەکی دەستی بە ڕیزکردنی کۆمەڵێک ڕستەی بێناوەرۆک کردووە".
لیژنه‌كه له ڕاگهیاندراوهكهیدا نووسیویه‌تی: "دەمانەوێت دڵنیایان بکەینەوە کە بەتەواوی پشتگیریی سەروەریی یاسا و ڕەچاوکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ دەکەین. هەموو ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن، تەنها لە ڕێگای یاساوە چارەنووسی تۆمەتەکانیان دیاری دەکرێت و ڕێگا لە بەردەم هەر لیژنەیەکی نێودەوڵەتی (نوێنەرایەتیی وڵاتان، کونسوڵخانەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ) کراوەیە بۆ بەشداریکردن لە لێکۆڵینەوەکاندا. بەلام ئایا ئێوەش پابەندن بەم پرەنسیپانە و برواتان بە ئەوە هەیە کە باسی دەکەن؟".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئێوە بەبێ گەڕانەوە بۆ دام و دەزگا فەرمییەکان و وەرگرتنی مۆلەتی پێشوەخت هەلکوتانە سەر هوتێل و کوشتنی خەلک و گرتنی سەرکردە سیاسیەکان و لێدانی هاوڵاتیانتان کردووەتە نەریت".
له درێژه‌ی ڕوونكردنهوهكهدا لیژنه‌ی ئه‌منی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "هاوکار جاف تیرۆر کرا و بەڵگەی پێویست خرانە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری، بەڵام بە پێچەوانەوە ئێوە داڵدەی بکەرانی ئەو کەیسەی تیرۆرکردنتان دا و جورئەتی رادەستکردنیان ناکەن بو ئەوەی راستی تێوەگلانی بەرپرسەکانتان بشارنەوە".
لیژنه‌كه ده‌ڵێت: "بە بێ وەرگرتنی مۆلەت، تانک، زرێپۆش، درۆن و چەکی قورستان بەکارهێنا و هێرشتان کردە هوتێل لالەزار. لەو هێرشەتاندا، لە ناو جەرگەی شار چەندین هاوڵاتی بوونە قوربانی، ماڵی هاوڵاتیان و هونەرمەندانتان تێکدا بە بێ ئەوەی رەچاوی مافی مرۆڤ و یاساکان بکەن".
"ئەو کەسانەی کە دەستگیر کراون وەکو تۆمەتبار مامەڵەیان لەگەل کراوە. ئەگەر ئێوە خۆتان بە هاوبەش لە کردەوەکانیان دەزانن ئەوە جێگای نائومێدییە. وە ئەگەر تێوەنەگلاون دەبێت سوپاسگوزار بن و بە جێ بەجێ کردنی یاسا شەپرزە نەبن".
AM:11:03:05/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت