به‌هۆكاری بڵابونه‌وه‌ی په‌تای وه‌رزی شه‌ممه قوتابخانه‌و زانكۆكانی سنه داده‌خرێن
خوێندنی قوتابییان لەو رۆژەدا بە شێوەی ئۆنڵاین دەبێ.
وێستگه‌نیوز
له رۆژی شه‌ممه سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزاو په‌تای وه‌رزی سه‌رجه‌م قوتاخانه‌كان داده‌خرێن و خوێندن له‌و رۆژه‌دا ده‌كرێت به ئۆنلاین.
نیشانه‌كانی ئه‌م په‌تایه كه له‌نێو قوتاخانه‌كاندا زۆر بڵاوه بریتییه کۆكەی بەردەوام، تا، تووندبوونی هەناسە، ئازاری سینگ، سکچوون. و هەندێک جار رشانەوە.
ئه‌گه‌رچی له‌هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌م په‌تایه بڵاوه به‌ڵام نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ته‌نها قوتابخانه‌یه‌كیش له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره دابخرێت.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی فه‌ڕمی ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایەی ماوەیەکە مەترسی خستووەتە سەر دانیشتووانی پارێزگاکە، رۆژی شەممە 6ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرجەم زانکۆکان، ناوەندەکانی خوێندن و قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دادەخرێن.
خوێندنی قوتابییان لەو رۆژەدا بە شێوەی ئۆنڵاین دەبێ.
AM:10:38:05/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 36
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت