باره‌گای بارزانی: به توندی ئیدانه‌ی شێواندنی گۆڕستانی كریستیانه‌كانی كۆیه ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز –
باره‌گای بارزانی رایگه‌یاند كه به توندی ئیدانه‌ی شێواندنی گۆڕستانی كریستیانه‌كانی كۆیه ده‌كه‌ن، داواكاریشه ئه‌نجامده‌رانی به‌زووترین كات به سزا بگه‌یه‌نرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه باره‌گای بارزانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، "زۆر به توندی ئیدانه‌ی كرده‌وه‌ی ناڕه‌وای تێكدان و شێواندنی قه‌بر و كێلی گۆڕستانی كریستیانه‌كان ده‌كه‌ین كه له 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 له شاری كۆیه ڕووی داوه".
باره‌گای بارزانی ده‌ڵێت: "ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وایه و دووره له دابونه‌ریت و كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌مان و هه‌روه‌ها نامۆیه به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی".
داواكاریشه "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره قێزه‌وه‌نه بدۆزنه‌وه و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌یێنن".
باره‌گای بارزانی راشیگه‌یاندووه كه "پێویسته ڕێگه له‌مجۆره كرده‌وانه و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بگیرێت كه فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی و ته‌بایی گه‌لی كوردستان ده‌كاته ئامانج".
PM:09:47:04/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت