بواری خوێندنی باڵا و ئەکادیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە


وێستگەنیوز-

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و زانکۆی مۆرسیا یاداشتێکی لەیەکتێگەیشتن واژۆ دەکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2025، بە هەوڵە بەردەوامەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و پاڵپشتی و هەماهەنگی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا، یاداشتێکی لەیەکتێگەیشتنیان لەگەڵ زانکۆی مۆرسیا واژۆکرد.

دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا رایگەیاند، "زانکۆی مۆرسیا یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگ و کاریگەرەکانی هەرێمی مۆرسیا و ئیسپانیا و ئەوروپا".

نوێنەری حکومەت تیشکی خستەسەر گرنگی یاداشتی لەیەکتێگەیشتنەکە و وتی، "ئەم جۆرە یاداشتانە یەکێکن لە کاریگەرترین بوارەکانی دپبلۆماسی، پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا دەبەنە قۆناغێکی نوێ ترەوە، دەرفەتێکی گرنگیش لە بواری زانکۆیی بۆ خوێندکاران و قوتابیانی کورد دەڕەخسێنن، نوێنەرەکەی حکومەت جەختی کردەوە کە ئیسپانیا یەکێکە لە وڵاتە پێشکەوتوەکانی بواری خوێندن و توێژینەوی زانستی و ساڵانە لە ڕێگەی زانکۆکانەوە سەرجەم داهێنانەکانیان تێکەڵ بە کەرتی گشتی و تایبەتی دەکرێت".

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا رایگەیاند، "بەهۆی هەوڵەبەردەوامەکانیان لە ئیسپانیا توانوییانە متمانەی زانکۆی مۆرسیا بەدەست بهێنن و یاداشتی لەیەکتێگەیشتن واژۆ بکرێت، کە کاریگەری راستەوخۆی دەبێت بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا بەگشتی و بواری خوێندنی باڵا و وەزارەتی خوێندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندی باڵای حکومەتی ئیسپانیا بەتایبەتی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم لێکتێگەیشتنە دەبێتە دەرفەتێکی باش بۆ فەراهەمکردن و زەمینەسازی بۆ وەرگرتینی کورسی خوێندنی باڵا و رەخساندنی هەڵومەرجی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەگرتنی فێرخوازانی کورد لە ناوەندە گرنگەکانی بواری خوێندنی باڵا لە ئیسپانیا و بەتایبەتی لە زانکۆی مۆرسیا".


PM:03:45:04/12/2025












ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو