حکومەتی عێراق ناوی حزبوڵڵا و حوسییەکانی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی فەرمی عێراقدا حزبوڵای لوبنان و حوسییەکانی یەمەن لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خرانە لیستی تیرۆرەوە کەمێک لەمەوبەر حکومەتی عێراق لەو بڕیارەی پەشیمان بوویەوەو دەڵێت بڕیارەکە هەڵەی تێدایەو چاکی دەکەنەوە.


لیژنەی بلۆككردنی سەروەت و سامانی تیرۆرستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "ئاماژە بە بڕیاری لیژنەی بلۆككردنی سەروەت و سامانی تیرۆرستان ژمارە 61ی ساڵی 2025 كە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بە ژمارە 4848 لە 17/11/2025دا بڵاوكرایەوەو، بلۆككرنی سەروەت و سامانی لیستێك لە قەوارەو كەسایەتی پەبوەست بە رێكخراوی داعش و قاعیدەی تیرۆرست لەخۆدەگرێت لەسەر بنەمای داوای دەوڵەتی مالیزیا و پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ژمارە 1373ی ساڵی 2001، لیستەكە ئاماژەی بە ژمارەیەك حزب و قەوارە كردبوو كە هیچ پەیوەندییەكیان بە چالاكی تیرۆریستییەوە نییە لەگەڵ ئەو دوو رێكخراوی كە باسكراون".

ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقیدا بڵاوبووەتەوە راستدەكرێتەوەو ناوی ئەو قەوارەو حزبانە لە لیستی قەوارەكانی پەیوەست لە رێكخراوە تیرۆرستییەكانی داعش و قاعیدە دەردەهێنرێت.


PM:01:39:04/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت