یەکێک لە بریندارەکانی گوندی لاجان ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
یەکێک لەو بریندارانەى کە بەهۆی تەقەکردنى هێزە ئەمنییەکانەوە لە خۆپیشاندانەکەی گوندی لاجان بریندار کرا ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئارمان سەنار، پێشمەرگەیە و خەڵکی گوندی لاجانە، بەهۆی گرژییەکانی چەند رۆژی رابردووەوە بریندار بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2025، لە دوای مانەوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئارمان تەمەنی 21 ساڵە و خەڵكی سۆرانە و پێشمەرگە بووە، لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدا بووە.
ژمارەی گیانلەدەستدان لە رووداوەکەی گوندی لاجان بۆ دوو کەس بەرزبووەوە، لە یەکەم رۆژی گرژییەکانی گوندی لاجان گەنجێک بە ناوی عیرفان بەهادین کە تەمەنی 24 ساڵ بوو بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا.
هەفتەى رابردوو خۆپیشاندانێکی فراوانى دانیشتوانی گوندی لاجانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەبەردەم پاڵاوگەی سوتەمەنی لاناز بەڕێوەچوو، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە تووندی وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە و هاوڵاتییەک کوژراو نزیکەى 10 کەسی دیکەش بریندار بوون، بەیانی ئەمڕۆش یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.
AM:10:00:04/12/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت