جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نوێترین په‌یامی گه‌یانده مه‌سعود بارزانی
وێستگه نیوز-
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نوێترین په‌یامی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و رایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز و سه‌قامگیر و ئارامدایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2025، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مایكل ریگه‌س جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و شاندێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق كۆبووه‌وه.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌دیداره‌كه‌دا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان نیشاندا و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌ركه‌وتنی پارتی له مه‌سعود بارزانی كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له به‌رده‌وامی و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان كرد له هه‌موو بواره‌كاندا و كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكای له هه‌ولێر به هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سفكرد و رایگه‌یاند كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ڕوونه كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز و سه‌قامگیر و ئارام و ئاوه‌داندایه".
مایكل ریگه‌س وتی: "ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگه و ئه‌مریكاش پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆری كرد و داوای كرد كه ئه‌م كاره تێكده‌رانه كۆتایی پێ بهێنرێن.
لای خۆیه‌وه مه‌سعود بارزانی ئه‌مڕۆی به ڕۆژێكی مێژوویی وه‌سفكرد له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان به كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان.
بارزانی باسی له مێژووی چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان له‌لایه‌ن ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق كرد و ڕایگه‌یاند "ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه له ڕاپه‌ڕین بۆ گه‌لی كوردستان دروستبوو و ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین بۆ پاراستنی كوردستان هه‌یانبوو، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت سود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت و پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسی بهێنێته ئاراوه و له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان بنیات بنێت".
باسیشی له ڕۆڵی گرنگی ئه‌مریكا له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش كرد و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌م شه‌ڕه‌دا شه‌هید و قوربانییه‌كی زۆری دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتیوانیی ئه‌مه‌ریكا نه‌با قوربانییه‌كان زیاتر ده‌بوون.
سه‌رۆكی پارتی ئاماژه‌ی به ڕۆڵی گرنگی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه دا و سوپاس و پێزانینی گه‌لی كوردستانی ئاراسته‌ی ئه‌مریكا كرد و رایگه‌یاند گه‌لی كوردستان گه‌لێكی به وه‌فایه به‌رانبه‌ر ئه‌و پشتیوانی و هاوكاریانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆی هه‌بووه و پاڵپشتیی خۆی نیشاندا بۆ به‌رده‌وامی و باشتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا له بواره جۆراوجۆره‌كاندا".
PM:07:03:03/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت