مه‌سرور بارزانی: هه‌ر كاتێك پێویستمان به ئه‌مریكا بووبێت له‌گه‌ڵمان بووه
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "شانازی به په‌یوه‌ندیی و هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌ین"، ده‌شڵێت: "هه‌ر كاتێك پێویستمان به ئه‌مریكا بووبێت له‌گه‌ڵمان بووه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/3، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند كه:
*كردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه نوێیه، نیشانه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌هێزی نێوان ئه‌مریكا و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
* ئه‌مریكا له ڕابردوودا، به‌رده‌وام پشتیوانی ئێمه‌ی كردووه و هه‌ر كاتێك ئێمه پێویستمان پێیان بووبێت له‌گه‌ڵمان بوونه، له ساڵی 1991 له دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌وه، ئه‌مریكا هاوكاری ئێمه كرد و نه‌وای ئارام و ناوچه‌ی دژه فڕینیان بۆمان دروست كرد.
*كاتێك داعش هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق و بووه مایه‌ی مه‌ترسی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مریكا جارێكی دیكه هات و هاوپه‌یمانی دروست كرد و هاوكاری كردین بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر.
*هه‌ر ئه‌مریكا بوو هاوكاری ئێمه‌ی كرد بۆ بنیاتنانی ئه‌و وڵاته‌ی كه ئێمه تێیدا ده‌ژین، به‌بێ ئه‌مریكا قورس بوو ئه‌و شته ڕووبدات.
*ئه‌مه‌ریكا بوو دڕنده‌ترین ڕژێمی دیكتاتۆری له عێراق له‌ناو برد.
*ئێمه له هه‌رێمی كوردستان زۆر سوپاسگوزارین بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌مریكا بۆ ئێمه‌ی كردووه، شانازی به هاوپه‌یمانێتی ئه‌مریكاوه ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ هه‌نگاو و قۆناخی داهاتوو.
*ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه و پاڵپشتی سیاسه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌رۆك تره‌مپ ده‌بین له دابینكردنی ئاشتی له ڕێگه‌ی به‌هێزبوون و بره‌ودان به بازرگانی له جیاتی شه‌ڕ و ناكۆكی ،له‌م ڕووه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق بۆ بنیاتنانی وڵات.
*ئێستا كه نزیك ده‌بینه‌وه له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، ده‌مانه‌وێت حكومه‌تی داهاتوو، ڕێز له ده‌ستوور و مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته و ئایینه‌كان بگرێت كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژین.
*شانازی ده‌كه‌ین هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته په‌ناگه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانوێت له شوێنێكی ئارام بژین و لێره مافه‌كانیان پارێزراوه.
*هه‌ر كاتێك پێویستمان به ئه‌مریكا بووبێت پاڵپشتمان بووه، ئێستا ئێمه‌ش پاڵپشتی خه‌ڵكی دیكه‌ین كه پێویستیان به هاوكارییه، پێكه‌وه ده‌توانین وڵات و هه‌رێمێكی زۆر باشتر و داهاتوویه‌كی گه‌شتر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
PM:05:52:03/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت