مایكڵ ریگه‌س و نێچیرڤان بارزانی دۆخی گشتیی عێراق و هه‌رێمیان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز –
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دۆخی گشتیی عێراق و هه‌رێمیان تاووتوێ كرد، جه‌ختیشیان كرده‌وه كه "چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له مایكڵ ریگه‌س، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد كه بۆ كردنه‌وه‌ی ته‌لاری تازه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وێڕای به‌خێرهێنان، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌ردانی به‌ڕێزیانی كرد و دووپاتی كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه نیشانه‌ی پابه‌ندیی ئه‌مریكایه به به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندیی درێژخایه‌ن و ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا. هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ پشتیوانی و هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه هه‌ردوولا باسیان له دۆخی گشتیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و تیشكیان خسته سه‌ر به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان. له‌مباره‌یه‌وه دوایین هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆریان سه‌ركۆنه كرد و جه‌ختیان كرده‌وه كه "ده‌بێ ئه‌نجامده‌ران ڕووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت".
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌ترسییه‌كانی داعش، دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
به‌ڕێزان هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
PM:04:34:03/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت