نێچیرڤان بارزانی: كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی كۆنسووڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر نیشانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی كۆنسووڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به "نیشانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی" وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: "پشتگیری هه‌نگاوه‌كانی تره‌مپ ده‌كه‌ین له‌پێناو چه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری هه‌ولێر وتارێكی پێشكێش كرد و تیایدا رایگه‌یاند كه "كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی كۆنسووڵخانه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و واشنتن و نیشانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییه.
نێچیرڤان بارزانی وتی: "پێشمه‌رگه شانبه‌شانی ئه‌مریكا شه‌ڕی دژی داعشی كرد و ئه‌مریكا هه‌میشه له‌پاڵ گه‌لی كورد وه‌ستاوه".
وتیشی، "به‌ته‌واوی پشتگیری له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ین له‌پێناو چه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیی لێده‌كه‌ین بۆ دیاریكردنی مارك ساڤایا وه‌كو نێرده‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ عێراق، ئه‌مه پێشهاتێكی گرنگه".
PM:04:12:03/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت