مافی مرۆڤى کوردستان: بەدواداچونمان كردووه بۆ رووداوەکەی گوندی لاجان


وێستگه‌نیوز –

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤى کوردستان رایدەگەیەنێت، شاندێکی باڵای دەستەكه سەردانی ئاسایشی هەولێریان کرد بۆ بەدواداچون بۆ رووداوەکەی گوندی لاجان.


دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤى کوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لە درێژەی بەدواداچوونەکانیان بۆ دۆسیەی گوندی لاجان، رۆژی سێشەممە 2ی كانونی یەكەمەی 2025، شاندێکی باڵای دەستەكه بەسەرۆکایەتی دکتۆرە مونا یاقۆ سەرۆکی دەستە و فیزوڵڵا محەمەد راوێژکاری دەستەكه سەردانی ئاسایشی هەولێریان کرد".

ئاماژەشیكرد، "شاندەکە لە ئاسایش گوێیان گرت لە روونکردنەوەیەکی وردی رووداوەکە لەلایەن بەرپرسانی ئاسایش و لەگەڵ ئەو تۆمەتبارانە کۆبونەوە کە لە ئاسایش راگیراون بۆ دڵنیابوون لە باشی بارودۆخیان و گوێگرتن لە ووتەکانیان".

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی کوردستان دووەپاتیشیكردەوە، "بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون لە چوارچێوەی سنورى پسپۆڕی و ئەرکی دەستەكه".


PM:06:52:02/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو