کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە دابەزین
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دادەبەزن".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى چوارشەممە 3ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 18 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی
AM:11:18:02/12/2025
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت