پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو: بەداخەوە ئەو خەڵکە لە لاجان بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت


وێستگه‌نیوز –

ئەندامێكی فڕاكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات گوێ‌ لە داواكاری دانیشتوانی گوندی لاجان بگرێت و كێشەكانیان چارەسەر بكات.


كاوه‌ شێخ عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لەگەڵ دکتۆر بوخاری جه‌میل سەردانی گوندی لاجان-مان كرد، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگریان کرد لە چوونە ناو گوندەکە، بە پاساوی فەرمانی سەرووی خۆیان کە جگە لە دانیشتوانی گوندی لاجان کەسی تر بۆی نییە بچێتە گوندەکەوه".

وتيشى، "دانیشتوانی گوندەکە لە دەرەوەی گوندەکە لە ژێر خێمە و چۆڵەوانی لەسەرمادا ماونەتەوە و بڕیاریان تائێستا وایە تا گرفتەکانیان چارەسەر نەکرێت ناگەڕێنەوە".

باسی لەوەشكرد، "بەداخەوە ئەو خەڵکە لە لاجان بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت، پێویستە حکومەتی کاربەڕێکەر چارەسەری کێشەکەیان بکات و پێویسته گوێیان لێبگیرێت و چارەسەر بە عینادی ناکرێت".


PM:08:44:01/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت