فراکسیۆنی یەکگرتوو: چۆڵپێکردنی گوندی لاجان و وەڵامدانەوەی خەڵک بە بەتوندوتیژی پێشهاتێکی مەترسیدارە
وێستگەنیوز-
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی ڕووداوەکانی گوندی (لاجان) و کوژرانی خۆپیشاندەران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "سەرەڕای ئەو هەموو قەیرانە کەڵەکەبووانەی کە حکومەتی کار بەڕێکەر بۆ هەرێم و هاوڵاتیانی دروستکردووە لەباسی مووچە وبژێوی و بێکاری لاوان، لەجیاتی بیرکردنەوە لە چارەسەر و گوێگرتن لەداوای هاوڵاتیان و چارەکردنی گرفتەکان پەنا دەباتە بەر تۆقاندن و ترساندن و ڕشتنی خوێنی هاوڵاتییان".
ئەوەش هاتووە، "ئەو پێشهاتە نەخوازراوانەی ڕوو دەدەن لە گوندی لاجان و چۆڵپێکردنی گوندەکە و ڕوبەڕوبونەوەی داواکارییەکان بەتوندوتیژی و فشار خستنە سەر گوندەکە پێشهاتێکی مەترسیدارە".
فراکسیۆنەکە داواش دەکات، "پێویستە بەپەلە و دەستبەجێ حکومەتی کاربەڕێکەر بێتە سەرخەت و چارەسەری ئەو بارە نەخوازراوە بکات و چارەسەری گونجاو و بەپەلە بۆ داواکاریەکانیان بدۆزێتەوە".
PM:04:05:01/12/2025
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت