گوندی لاجان چۆڵکرا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی کانونی یەکەمی 2025، گوندی لاجانی سنووری پارێزگای هەولێر لەلایەن دانیشتووانەکەیەوە چۆڵکرا.


دوای چوونی هێزە ئەمنییەکان بۆ گوندی لاجان دانیشتووانەکەی گوندەکەیان چۆڵکردووە و بە ئاڕاستەی هەولێر دەڕۆن.

وەک بەشێک لە دانیشتووانی گوندەکە بە وێستگەنیوزیان رایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی هەولێر نەیانهێشتووە هیچ شتێک لە ماڵەکانیان بهێننە دەرەوە و خێرا ماڵەکانیان پێچۆڵکردوون.

دانیشتووانی گوندەکە ئەوەشیان خستەڕوو، یەکەمجار حکومەت داوای لێکردووین چەکەکانیان رادەستبکەن، ئەوانیش چەکیان رادەستکردووە، بەڵام لە دوای ئەوە هێزە ئەمنییەکان گوندەکەیان پێچۆڵکردوون.


PM:02:39:01/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت