بنەماڵەی د.حسێن رابی: کەیسەکەی د.حسێن کەیسێکی کەسییە
وێستگەنیوز-
لە رۆژی چوارشەممەوە 26ی تشرینی دووەمی 2025، دەنگۆی دیارنەمانی د.حسێن رابی، مامۆستاى فیزیا لە زانكۆى سلێمانى بڵاوکرایەوە دواتر دەرکەوت لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیدکردن و بنەماڵەکەشی دەڵێن، "کەیسەکەی د.حسێن کەیسێکی کەسییە، بە زووترین کات چارەسەری دەكەین".
لە روونکردنەوەکەی بنەماڵەکەی د.حسێن رابی هاتووە، "ئێمە وەک کەسوکاری د.حسێن دەمانەوێت رایبگەینین کە کەیسەکەی دکتۆر حسێن کەیسێکی کەسییە و هەڵە تێگەیشتن و کۆمەڵایەتیە و انشاءاللە خۆمان بە زووترین کات چارەسەری دەكەین".
ئاماژە بەوەدەکەن، "پەیامێکیش بۆ ئەو ئەكاونتانەی كە خۆیان بە نزیكی د. حسێن دادەنێن و پەیام و زانیاری بڵاودەكەنەوە یاخو ئەو پەیج و سایتە ساختانەی کە بە شێوازێکی زۆر خراپ کار لەسەر کەیسەکەمان دەکەن و بۆ مەرامی سیاسی و تایبەتی خۆیان بەکاری دەهێنن داوایان لێدەکەین کە دەست هەڵگرن لەو کارانەیان و کەیسەکەمان زیاتر لێ گەورە و لێل و شێواو نەکەن".
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان بێت، د.حسێن رابی لەسەر سکاڵای مامۆستایەکی ئایینی دەستگیرکراوە، بەهۆی ئەوەی لە کۆمێنتی پۆستێکی ئەو مامۆستا ئایینییە د.حسێن هەندێک قسەی کردووە کە دووربووە لە بەهای ئایینی، بۆیە مامۆستا ئایینییەکەش سکاڵای تۆمارکردووە و بە بەبڕیاری دادوەر بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیرکراوە.
PM:07:18:28/11/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت