فارس عیسا: کار بۆ ئەوە دەکەین مووچەی مانگەکانی دیکەش نەفەوتێن


وێستگەنیوز-

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت، کار بۆ ئەوە دەکەن مووچەی مانگەکانی دیکەش نەفەوتێن، ئاماژە بەوەشدەکات، بۆ پرسی مووچە دانوستان بەردەوامە.


ئەمڕۆ هەینی 28ی تشرینی دووەمی 2025، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە میدیاکانی راگەیاند، "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە لەسەر هێڵە لەگەڵمان بۆ پرسی مووچە، دانوستاندن بەردەوامە و ئێمە هەموو پابەندییەکانمان جێبەجێ کردوون".

ئاماژەی بەوەکرد، "دەبوو رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە بەغدا مووچەی مانگی ئەیلولی بناردایە، بەڵام یەکشەممە یان دووشەممە مووچە دێت".

فارس عیسا وتی، "کار بۆ ئەوە دەکەین مووچەی مانگەکانی دیکەی ئەمساڵ نەفەوتێن، یاسای بودجە تاوەکو 31ی کانوونی یەکەم کارایە، ئەگەر مامەڵەی سیاسیمان لەگەڵ نەکەن، ئەوا مووچەکان نافەوتێن".


PM:06:51:28/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو