وه‌فدێكی باڵای ئه‌منی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌فدێكی باڵای ئه‌منی به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق و حه‌مید شه‌تری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان وه‌فده ئه‌منییه باڵاكه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرس و فه‌رمانده ئه‌منیه‌كانی سلێمانی كۆده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ پێشهاته‌كان و داڕشتنی پلانی كاری هاوبه‌ش.
پێشتر محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای دا بۆ لێكۆڵینه‌وه له بۆردومانكردنه‌كه‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر.
شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه، هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر و به‌هۆیه‌وه ئاگر له كۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كێڵگه‌كه كه‌وته‌وه. به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ناردنی غاز بۆ ئه‌و وێستگانه راگیرا كه به غاز كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی 80%ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان.
AM:09:39:28/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت