یونامی: هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر لێدانه له بنه‌ماكانی سیسته‌می فیدڕاڵی له عێراق
وێستگه‌نیوز -
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات، راشیده‌گه‌یه‌نێت كه هێرشه‌كه ته‌نها به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری نییه، به‌ڵكو لێدانه له بنه‌ماكانی سیسته‌می فیدڕاڵی له عێراق.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا یونامی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منییه‌كان خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌و هێرشه جگه له‌وه‌ی زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات هه‌ڵگری په‌یامێكی نه‌رێنی و مه‌ترسیداره كه ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تیی چه‌مكی فیدڕاڵیزم ده‌كات له وڵاته‌كه‌دا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات ڕێوشوێنی پێویست و گونجاو بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پێشێلكارییانه بكرێت، چونكه به بڕوای ئه‌وان هێرشكردنه سه‌ر ژێرخانی مه‌ده‌نی به هیچ شێوه‌یه‌ك پاساو هه‌ڵناگرێت".
هاوكات پشتیوانی و ده‌ستخۆشیی خۆی بۆ هه‌نگاوی پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه، به ئامانجی ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه و ڕاده‌ستكردنیان به دادگا بۆ وه‌رگرتنی سزای یاسایی.
شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه، هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر و به‌هۆیه‌وه ئاگر له كۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كێڵگه‌كه كه‌وته‌وه. به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ناردنی غاز بۆ ئه‌و وێستگانه راگیرا كه به غاز كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی 80%ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان.
AM:09:29:28/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت