باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: چه‌كه‌كان، به‌تایبه‌تی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌ك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراقدا بێت
وێستگه‌نیوز –
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات و به هێرشێكی تیرۆریستی ده‌ناسێنێت، داواكاریشه حكومه‌تی عێراق هه‌نگاوی خێرا بگرێته‌به‌ر بۆ لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له په‌یجی فه‌رمی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه كه "ئه‌مریكا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له سلێمانی ده‌كات".
باڵیۆزخانه‌كه ده‌ڵێت: "له‌پاڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوبه‌شه عێراقییه‌كانی دیكه‌دا داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین هه‌نگاوی خێرا بگرێته‌به‌ر بۆ لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه كه " دوایین هه‌وڵی لایه‌نه زیانبه‌خشه‌كانه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری عێراق و به‌ئامانجگرتنی وه‌به‌رهێنانه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق".
ئاشكراشیكردووه كه ئه‌مریكا "ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی پشتیوانی له هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی ئه‌م ژێرخانه گرنگه".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه كه "به‌رده‌وام ده‌بین له جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی تێكدانی، و دڵنیابوون له‌وه‌ی كه هه‌موو چه‌كه‌كان، به‌تایبه‌تی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌ك له ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تدا بێت".
شه‌وی رابردوو، هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر و به‌هۆیه‌وه ئاگر له كۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كێڵگه‌كه كه‌وته‌وه. به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ناردنی غاز بۆ ئه‌و وێستگانه راگیرا كه به غاز كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی 80%ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان.
PM:10:14:27/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت