ناوخۆی هه‌رێم: هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی رێوشوێنی تونده به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی پێشوو
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "له نێوان 15ی حوزه‌یرانی 2025 و 25ی ته‌مموزی 2025 دا، كێڵگه نه‌وتییه‌كان و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی گرنگ له هه‌رێمی كوردستان، دووچاری هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بوون و له ئه‌نجامدا زیانی ماددی و ئابووریی به‌رچاویان پێگه‌یشتووه. بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه مه‌ترسیدارانه و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نجامده‌ره‌كان و به سزا گه‌یاندنیان، سه‌رۆكی حكومه‌تی فیدراڵ بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی ده‌ركرد، به سه‌رۆكایه‌تی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، به ئه‌ندامیه‌تی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "لیژنه هاوبه‌شه‌كه ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و له 28ی ته‌مموزی 2025 سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان كرد و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی مه‌یدانیان كرد و پشكنینی ته‌كنیكیان بۆ شوێنه پهلاماردراوهكان كرد به پشتبه‌ستن به ئه‌نجامی پشكنینی ته‌كنیكی پاشماوه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان كه له‌م هێرشانه‌دا به‌كارهێنراون، ده‌ركه‌وت كه ڕێڕه‌وی هه‌ڵدانیان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه فیدراڵییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه هاوسنووری هه‌رێمی كوردستانه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ده‌زگا ئه‌منیی و هه‌واڵگرییه‌كانی هه‌رێم دانپێدانانی یاسایی به‌ڵگه‌داری ئه‌و كه‌سانه‌یان خسته‌ڕوو كه ئاشكرا ده‌بێ سه‌ر به كام رێكخستنن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان، لیژنه‌ی باڵای لێكۆڵینه‌وه، كه به بڕیارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ پێكهێنرا، له باره‌گای ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆبووه‌وه و ڕاپۆرتی كۆتایی خۆی داڕشت، كه ڕاده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ كرا بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر لایه‌ن و كه‌سانی تێوه‌گلاو له هێرشه‌كان. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو مانگ به‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرته‌كه‌دا، حكومه‌تی فیدراڵی هیچ ڕێوشوێنێكی یاسایی و ئه‌منی به‌رامبه‌ر به تاوانباران نه‌گرتۆته‌ته‌به‌ر".
جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه "له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م ڕاستییانه، ده‌مانه‌وێت بۆ ڕای گشتی ڕوونبكه‌ینه‌وه كه له ڕاپۆرتی كۆتاییدا، كه ئێستا له به‌رده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵه، به ڕوونی ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌رپرسن له هێرشه تیرۆریستییه‌كان، ده‌ستنیشان ده‌كات، كه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه زیانی به‌رچاو و مه‌ترسیداریان به ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه. ڕاپۆرته‌كه چه‌ندین ڕاسپارده‌ی له‌خۆ گرتووه، دیارترینیان ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی بوو بۆ تاوتوێكردنی ڕاپۆرته‌كه و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست له‌دژی لایه‌نی به‌رپرسیار. به‌ڵام تا ئێستا هیچ كام له‌م ڕاسپاردانه جێبه‌جێ نه‌كراون".
"حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوا ده‌كات حكومه‌تی فیدراڵ، ئه‌ركه ده‌ستووری و یاسایی و ئه‌منییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و ڕێكاری خێرا له به‌رامبه‌ر تاوانباران و ئه‌وانه‌ی له پشتیانه‌وه‌ن بگرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و جۆره كرده‌وه و ده‌ستدرێژییانه، كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتی ده‌كه‌ن، دووباره نابنه‌وه"، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ واده‌ڵێت.
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "به‌رده‌وامبوونی بێهه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی تێوه‌گلاون، پێشێلكردنی به‌رپرسیارێتی ده‌ستووری و ئه‌منییه و ئه‌م كه‌مته‌رخه‌مییه ته‌نیا هانی ئه‌و ڕێكخراوانه ده‌دات بۆ درێژه‌دان به كرده‌وه‌كانیان".
راشیگه‌یاندووه كه "هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر ده‌رئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی نه‌بوونی ڕێوشوێنی تونده به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی پێشوو. بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی، له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسادا".
PM:09:51:27/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت