توركیا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات و ده‌ڵێت: "سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و جۆره كارانه ده‌كه‌ین كه ژێرخانی مه‌ده‌نی ده‌كاته ئامانج".
ئونجۆ كه‌چه‌لی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا له پلاتفۆڕمی ئێكس رایگه‌یاند كه نیگه‌رانن له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كه بۆسه‌ر سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی عێراقی دراوسێمانه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: "كونسوڵخانه‌كه‌مان له هه‌ولێر دڵنیایداوه، رێوشوێنی پێویست بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان گیراوه‌ته‌به‌ر كه له كێڵگه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن".
شه‌وی رابردوو، هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر و به‌هۆیه‌وه ئاگر له كۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كێڵگه‌كه كه‌وته‌وه. به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ناردنی غاز بۆ ئه‌و وێستگانه راگیرا كه به غاز كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی 80%ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان.
PM:09:45:27/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت