هۆشیار زێباری: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر له خوورماتووه‌وه به مووشه‌كی گراد كراوه
وێستگه‌نیوز –
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر له خوورماتووه‌وه به مووشه‌كی گراد كراوه. ده‌شڵێت: "سزادانی تاوانبارانی هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر چانسی خۆپاڵاوتنه‌وه‌ی سودانی به‌هێزتر ده‌كات".
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی: "هێرشی دوێنێی گرووپه میلیشیاكان بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له سلێمانی به مووشه‌كی گراد، كه له میحوه‌ری خوورماتووه‌وه ئاراسته كرابوون به مه‌به‌ستی تێكدانی ئابووری و ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان، جارێكی دیكه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێته‌وه كه حكومه‌ت كۆنترۆڵی به‌سه‌ریاندا نییه".
ده‌شڵێت: "ئێستا ده‌رفه‌تێكی زێڕین له‌به‌رده‌م حكومه‌ته‌كه‌ی سودانیدایه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێت و تاوانباران سزا بدات، ئه‌مه‌ش هه‌لی خۆپاڵاوتنه‌وه‌ی بۆ ویلایه‌تی دووه‌م به‌هێزتر ده‌كات".
ئه‌م لێدوانه‌ی زێباری له كاتێكدایه كه شه‌وی رابردوو، هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر و به‌هۆیه‌وه ئاگر له كۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كێڵگه‌كه كه‌وته‌وه. به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ناردنی غاز بۆ ئه‌و وێستگانه راگیرا كه به غاز كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی 80%ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان.
PM:08:21:27/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت