عه‌زیز ئه‌حمه‌د: ئه‌و تیرۆریستانه‌ی هێرشیان كرده‌سه‌ر كۆرمۆر، مووچه له عێراق وه‌رده‌گرن
وێستگه‌نیوز-
عه‌زیز ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و تیرۆریستانه‌ی مووچه له حكومه‌تی عێراق وه‌رده‌گرن، جارێكی تر هێرشیان كرده‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی: "هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كێشه‌ی كاره‌بای له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست كرد".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌پرسێت: "پێویسته چه‌ند هێرش رووبدات تا حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌ساده‌یی قایل بێت به پێویستی هه‌رێمی كوردستان به سیستمی به‌رگری ئاسمانی دژه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ به‌رگریكردن له ئاسمان و ژێرخانی ئابووریمان؟ له‌كاتێكدا كه ئه‌م پرسه لای حكومه‌تی عێراق جێی بایه‌خ نییه
ده‌شڵێت: "ئه‌و تیرۆریستانه‌ی مووچه له حكومه‌تی فیدڕاڵی وه‌رده‌گرن، جارێكی تر هێرشیان كرده‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر و به‌هۆیه‌وه كاره‌با له چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێم بڕدرا".
راشیگه‌یاند كه هاوكات هه‌نارده‌ی كاره‌با بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق راگیرا كه نزیكه‌ی سه‌دا 10ی كۆی به‌رهه‌مهێنانی وڵاته.
PM:06:31:27/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت