مارك ساڤایا ئه‌و گروپه‌ی ئاشكرا كرد كه هێرشی كرده‌سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر
وێستگه‌نیوز -
مارك ساڤایا، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی كه به نایاسایی كار ده‌كه‌ن و ئه‌جێندای ده‌ره‌كیی دووژمنكارانه ئاراسته‌یان ده‌كات، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆرمۆر.
مارك ساڤایا له پۆستێكدا له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی: "پێویسته حكومه‌تی عێراق ناسنامه‌ی به‌رپرسانی ئه‌م په‌لاماره دیاری بكات و ڕووبه‌ڕووی دادگایان بكاته‌وه".
ده‌شڵێت: "با ئه‌مه روون و ئاشكرا بێت له عێراقێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی ته‌واودا، هیچ جێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌م جۆره گرووپه چه‌كدارانه نییه"
ئه‌مه‌شی ده‌قی نووسینهكهیهتی:
دوێنێ گرووپه چه‌كداره‌كان، كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی كار ده‌كه‌ن و به ئه‌جێندای ده‌ره‌كیی دوژمنكارانه ئاراسته ده‌كرێن، هێرشێكیان كرده سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر.
پێویسته حكومه‌تی عێراق ناسنامه‌ی به‌رپرسانی ئه‌م په‌لاماره دیاری بكات و ڕووبه‌ڕووی دادگایان بكاته‌وه. با ئه‌مه روون و ئاشكرا بێت: له عێراقێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی ته‌واودا، هیچ جێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌م جۆره گرووپه چه‌كدارانه نییه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به ته‌واوی پشتیوانیی ئه‌م هه‌وڵانه ده‌كات. هه‌موو گرووپێكی چه‌كداری نایاسایی و پاڵپشتیكهرانیان شوێنپێیان هه‌ڵده‌گیرێت، رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی له كوردستانێكی به‌هێز له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوو و سه‌قامگیردا ده‌كات. هانی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ده‌ین هه‌ماهه‌نگییه ئه‌منییه‌كانیان قوڵتر بكه‌نه‌وه و له نزیكه‌وه كار بكه‌ن بۆ پاراستنی ژێرخانی گرنگی ئابووری و وزه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پابه‌ندبوونی نه‌گۆڕی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی عێراق له په‌ره‌پێدانی تواناكانی به‌رگری و بنیاتنانی هێزه نیشتمانییه‌كانی. به‌یه‌كه‌وه، به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی عێراق، به‌رگریكردن له سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و مسۆگه‌ركردنی ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی.
PM:04:40:27/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 4312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت