کاروان ئەنوەر: داواکارم وەرگری کورد نەکەونە ژێر کاریگەریی ھەندێک میدیای مەبەستدار و سۆشیاڵ میدیا و قەڵەمچیەکان


وێستگەنیوز-

سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رەخنە لە میدیاکان دەگرێت و دەڵێت، "ھەندێک میدیاو میدیانۆچکەی نابەرپرس رۆڵی خۆیان گۆڕی لە گەیاندنی راستیەوە بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و تۆمەت بەخشینەوە".


کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لەبارەی رووماڵکردنی هێرشەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە میدیاکانەوە راگەیاند، "میدیایەک بەرەو چەواشەکاری، ھاوکات لەگەڵ بۆردومانکردنی کێڵگەکانی کۆرمۆر و ئەو زەرەرو زیانە زۆرەی بەر یەکەکانی بەرھەمھێنان کەوتن، ھەندێک میدیاو میدیانۆچکەی نابەرپرس رۆڵی خۆیان گۆڕی لە گەیاندنی راستیەوە بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و تۆمەت بەخشینەوەو پێشێلکردنی کاری میدیا و بینینی رۆڵی لایەنی یاساو دادگاو لێکۆڵەر".

کاروان ئەنوەر داوایکرد، وەرگری کورد و تاکی نیشتمان پەروەری ئەم ھەرێمە نەکەونە ژێر کاریگەریی ھەندێک میدیای مەبەستدارو سۆشیاڵ میدیا و قەڵەمچیەکانی، با لۆجیک و ژیریی و مرۆڤدۆستی پێوەربن بۆ راستیی روداوەکان نەوەک ھەندێک میدیای ژەھرپرژێن.


PM:03:54:27/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو