کەمال محەمەد: ئەگەر زیانەکان تەنیا بەر کۆگای کۆرمۆر کەوتبێت، بە 48 کاتژمێر دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2025، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، تیمەکانمان سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەن، ئێستا لە قۆناغی لێکۆڵێنەوە و هەڵسەنگاندنی زیانەکانین لە کۆرمۆر و هێشتا زیانەکان دیاری نەکراون".
ئاماژەی بەوەکرد، "داوامان لە عێراق کردووە بڕێک لە گازی ماڵانمان بۆ دابین بکات و نرخی گازی ماڵان گران نابێت".
وەزیری کارەبای هەرێم وتی، "ئەگەر زیانەکان تەنیا لە کۆگا بێت، بە 48 کاتژمێر دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە".
وتیشی، "ئامانج لەم هێرشانە زیانگەیاندنە بە ژێرخانی ئابووری کوردستان، هەروەها تەنها چارەسەر بۆ کێڵگەی غازی کۆرمۆر دانانی سیستمی دژە درۆن و مووشەکە، چونکە ئەمە جاری یازدەیەمینە کێڵگەی کۆرمۆر دەکرێتە ئامانج".
باسی لەوەشکرد، "ئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا 1300 بۆ 1400 مێگاواتە، ئەمەش بەشی هەموو هەرێمی کوردستان ناکات".
راشیگەیاند، "لەگەڵ سەرجەم وێستگەکانی کارەبا لەسەر هێڵین بۆی سوتەمەنی پێویستیان بۆ دابین بکەین".
PM:02:14:27/11/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت