بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان: پاراستنی کێڵگەی کۆرمۆر لە ئەستۆی حکومەتی عێڕاق و حکومەتی هەرێمی کورستانە


وێستگەنیوز-

بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


د.عەبدوڵڵا وەرتێ، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، "شەوی رابردوو لەلایەن دەستێکی رەشی نادیارەوە هێرەشێکی نارەوا کرایەسەرکێڵگەی نەوتی کۆرمۆر کەبووە هۆی پچڕانی کارەبا لە زۆبەی شارەکانی کوردستان".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لەکاتێکدا زۆربەتوندی ئیدانەی ئەو هێرەشە نامرۆڤانەیە دەکەین داواش لە حکومەتی عێڕاق دەکەین بەزووترین کات ئەوکەس وگروپانە بدۆزیتەوە کە ئەوکارەتیرۆرستی و ترسنۆکانەی ئەنجامداوە بەسزای یاسایی خۆیان بگەێنن".

راشیگەیاند، "ئەوجۆرە دامەزراوانە موڵکی هەموو هاولاتیانن و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە بە جەوهەری ژیانی هاونیشتیمانیان بۆیە پاراستنیان لەئەستۆی حکومەتی عێڕاق و حکومەتی هەرێمی کورستاندایە، ئەوە بۆ چەندین جارە بەئامانج دەگیرێن بەڵام تائێستا بکەرانی ئەو تاوانە دەستگیرنەکراون ئەوەش مایەی نیگەرانی قوڵمانە".


PM:12:18:27/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو