نێچیرڤان بارزانی: هێرشەکەی سەر كێڵگەی کۆرمۆر هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى راسته‌وخۆيه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات
وێستگەنیوز-
لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی سەر كێڵگەی کۆرمۆر هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى راسته‌وخۆيه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو كرايه سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر. ئه‌م هێرشه دژى ژێرخانی ئابوورى و خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كانی عێراق و هەرێمى كوردستانه و هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌وخۆيه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و دامه‌زراوه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌کانه و پێويسته به زووترین كات هه‌وڵی جددی بده‌ن و ڕێكارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچينه‌وه و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه و رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى".
AM:10:28:27/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 72
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت