بورهان ره‌شید گوڵه: دادگای سلێمانی ناتوانێت لاهور شێخ جه‌نگی و هاوڕێكانی دادگایی بكات
وێستگه‌نیوز -
بورهان ره‌شید گوڵه سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی لاهور شێخ جه‌نگی تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی وت كه "دادگای سلێمانی ناتوانێت لاهور شێخ جه‌نگی و هاوڕێكانی دادگایی بكات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "نووسراوی فه‌رمی دادگای ته‌میزمان له هه‌ولێر هێناوه و داوامانكردووه پێداچوونه‌وه به په‌ڕاوه‌كانیاندا بكرێت، چونكه هه‌ندێك بڕیار و رێوشوێنی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشمان به‌دڵ نییه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دادگای ته‌میزیش داوایكردووه فایلی 56 و فایلی 406یش ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكرێت بۆ وردبینی".
سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی لاهور شێخ جه‌نگی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "به‌پێی یاسا كه داوای فایلێك كرا، ئه‌و فایله نابێت هیچ ئیجرائاتێكی تێدا بكرێت تاده‌چێته دادگای ته‌میز و وردبینی تێدا ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ده‌شڵێت: "تاكو وردبینی ته‌واو نه‌بێت، هیچ دادگاییه‌ك به‌ڕێوه‌ناچێت و چاوه‌ڕوانین دادگای ته‌میز بابه‌ته‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه".
ئه‌م لێدوانه‌ی بورهان ره‌شید گوڵه دوای ئه‌وه دێت كه كاتێكی پێشتر وێستگه بڵاویكرده‌وه كه بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆسه‌ی دادگاییكردنی لاهور و پۆڵاد شێخ جه‌نگی و رێبواری حامی حاجی غالی و تۆمه‌تبارانی دیكه‌ی لاله‌زار ده‌ستپێبكات.
PM:08:07:26/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت