وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: بەغدا بەڵێنیداوە 13 هەزار کەمئەندامان بۆ تۆمار بکەن
وێستگەنیوز-
کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە بەغدا بەڵێنیداوە 13 هەزار کەمئەندامى هەرێم لە بودجەی ساڵی 2026 تۆمار بکات.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان لە بۆنەیەکی تایبەتدا بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان رایگەیاند، "سەردانی بەغدادمان کردوە و بەڵێنیان پێداوین لە بودجەی ساڵی 2026، 13هەزار کەمئەندامان بۆ تۆمار بکەن".
وتيشى، "بۆ ئەو مەبەستەش بەنووسراوی فەرمی لیستی ناوو بڕی پێویستی بودجەی تەرخانکراومان بۆ بەغدا ناردووه".
باسی لەوەشكرد، "58 سەنتەری ئۆتیزم لەئێستادا خزمەت دەکەن و ئامادەكاری بۆ كردنەوەی 8 سەنتەری تر دەکرێت".
کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان ساڵی 1994 لە سلێمانی درووست بووە و لەئێستادا زیاتر لە2000 ئەندامی هەیە.
PM:02:45:26/11/2025
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت